
سەرۆک بارزانی؛ گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کاروانی دیدار و کۆبوونەوکانی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکان لە بەغدا بەردەوامە، ئەمڕۆش زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی دوو ڕۆژە لە بەغدایە و لە نۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکەمیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی 11 دیدار و کۆبوونەوە لە بەغدا دەکات، یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت دەستپێدەکات و دوا کۆبوونەوەشی د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەبێت.
خشتەی دیدار و کۆبوونەوەکانی بەمشێوەیە دەبێت:
- کاتژمێر 09:00ی بەیانی لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەکالەت کۆدەبێتەوە.
- کاتژمێر 09:30ی بەیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە دەبێت.
- کاتژمێر 10:00ی بەیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی سێ وڵاتی عەرەبی دەبێت: تاڕق عەبدوڵڵا، باڵیۆزی کوێت، سوڵتان موبارەک، باڵیۆزی قەتەر، وەلید محەممەد, باڵیۆزی میسر.
- کاتژمێر 12:20ی نیوەڕۆ لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لەگەڵ لایەنەکانی سوننە کۆدەبێتەوە.
- کاتژمێر 04:00ی دوانیوەڕۆ لەگەڵ محەممەد کازم، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆدەبێتەوە.
- کاتژمێر 04:20ی دوانیوەڕۆ لەگەڵ ئێوارە ئانل بۆڕا ئینا؛ باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کۆدەبێتەوە.
- کاتژمێر 04:40ی دوانیوەڕۆ لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆدەبێتەوە.
- کاتژمێر 07:00ی ئێوارە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی خوانی ئێوارە دەخۆن و کۆتایی بە سەردانە دوو ڕۆژییەکەی دەهێنێت.
باکگراوند: دوێنێ چوارشەممە 3-7-2024، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێنراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆک بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن بەرپرسە باڵاکان پێشوازیی لێکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن