
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرسی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لە میدیا جیهانییەکان بووە بە بابەتی گەرمی ڕۆژ، بەتایبەت دوای هاتنە پێشەوەی مەترسیی شەڕی لوبنان و ئیسرائیل کە بە "ئەگەری دروستکردنی غەززەیەکی دیکە" دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: شەڕی 'ئیسرائیل و لە غەززە' و شەڕی 'ڕووسیا لە ئۆکراینا' تاوەکو دێت فراوانتر دەبێت و ئێستاش خەریکە پڕیشکەکان بەر لوبنان دەکەون. ئەمریکا پشتیوانیی سەرەکیی ئۆکراینا و ئیسرائیلە و کۆریای باکوور و تورکیا و ئێرانیش دژی ئیسرائیل و پشتیوانیی ڕووسیان. شرۆڤەکارانی سیاسیش باسی هەڵگیرساندنی شەڕێکی گەورەی جیهانی دەکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە میدیا جیهانییەکان دەڵێن، ئیتر درەنگە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی، لەکاتێکدا شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە و ئێران و چینیش چەکی ئەتۆمی بەرهەم دەهێنن.
تورکیا بۆ ئەمە چی دەڵێت؟
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، 27ـی حوزەیرانی ئەمساڵ گوتی: ئیسرائیل بە هەنگاوەکانی دژ بە فەڵەستینی و لوبنانییەکان، هەڕەشە لە ئاشتیی ناوچەکە و دونیا دەکات. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی گوتی: کوشتارەکانی ئیسرائیل لە غەززە و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، دەکرێت ببنە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی سێیەمی جیهانی.
مێتا یەرار، شرۆڤەکاری سیاسی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ 'خەبەر گڵۆباڵ'ـدا گوتی: بەرژەوەندییە دژبەیەکەکانی زلهێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئۆکراینا و تایوان لەلایەکی ترەوە، نیشاندەریی گەورەیی مەترسییەکە و ڕوودانی شەڕێکی جیهانییە و هەموو تەنگەژە و ڕووبەڕووبوونەوەکانیش پەیوەندییان پێکەوە هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی دەوڵەتیی (TRT) لە زمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە، "کەس، بەتایبەت تورکیا، خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە نییە لەگەڵ دۆخێکی تاریکی وەک جەنگی سێیەمی جیهانی، بەڵام دەبێت سوپاکەمان بۆ هەر سیناریۆیێک ئامادە بێت".
ئێران چۆن دۆخەکە دەبینێت؟
کەمال خەڕازی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی 'فاینانشڵ تایمز' دەڵێت: هێرشە فرەڕەهەندەکانی ئیسرائیل دژی حیزبوڵا، مەترسیی دەستپێکی شەڕێکی نوێ لە ناوچەکە لێ دەکرێت و لە ئەگەرێکی وەهادا، تاران و بەرەی مقاومەت بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی لە حیزبوڵا دەکەن.
وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشداری دەدەن
سەرەتای ئەمساڵ، گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداری دا لەوەی جیهان لە پێنج ساڵی ئایندە ڕووبەڕووی شەڕەکانی نێوان چین، ڕووسیا، کۆریای باکوور و ئێران دەبێتەوە و گوتی، "لە جیهانێکی دوای جەنگەوە بۆ جیهانێکی پێش جەنگ دەڕۆین".
ڕاپۆرتێکی 'تەلەگراف نیوز'ی بەریتانی، لەسەر زاری مێژوونووسێکی سەربازیی بەریتانیا دەڵێت: ئیتر زۆر درەنگە ڕێ لە دروستبوونی جەنگی سێیەمی جیهانی بگیردرێت، لەکاتێکدا ئێران و چین خاوەنی چەکی ئەتۆمی بن، شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوام بێت.
ڕای پێچەوانەی ئەوروپا
بەڵام لەلایەکی دیکەوە هیو لۆڤات، سیاسەتمەداری باڵا لە دامەزراوەی بیرکردنەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە پێیوایە، "هەواڵی دڵنیاکەرەوە ئەوەیە کە ئێمە بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی ناڕۆین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریایەک لە زێڕ، هەژاری، و ژینگەیەکی وێرانکراو