
ئاڤا نیوز
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن، مامەڵەی تاپۆیان بۆ دەکرێت و پاشان ڕادەستیان دەکرێت، نرخی تاپۆش لە نێوان 400 هەزار بۆ ملیۆنێک دینار دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمساڵ بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەر فەرمانبەرێک ناوی بۆ زەوی دەربچێت، کاروباری تاپۆی زەوییەکەی تەواو دەکرێت ئینجا پێی دەدرێت.
خاڵی ئەرێنی: پرۆسەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەردەوامە، بەڵام کاتی پێویستە و هەموو هەوڵێک دەدرێت ئەمساڵ دەستپێبکات.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 697 هەزار و 190 فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە. بڕیارەکە نزیکەی 30%ی فەرمانبەران (200 هەزار کەس) دەگرێتەوە و لە سنووری جوگرافی کارکردنیان زەوییان پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووبەری تەرخانکراوی زەوی 200 م2 دەبێت، نرخی هەر مەترێکی لەنێو پارێزگا پێنج هەزار دینار، لە قەزاکان سێ هەزار دینار و لە ناحییەکان دوو هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە