
لۆگۆی دەزگای ئاسایش، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک، چەکدارێک دەکوژرێت و کارمەندێکی ئاسایش شەهید دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 08:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو چەکداری داعش لە بۆشایی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، دزە دەکەنە نێو ناحییەی قەرەهەنجیر و لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاریی پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش، ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوانیان ڕووی دا، لەئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکە بە برینداری دەستگیر کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاسایش بۆی ڕوونبووەتەوە، ئەو دوو چەکدارەی داعش لە ماوەی ڕابردوودا چوار کردەوەی تیرۆریستییان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
زانیاریی زیاتر: لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیسیان شەهید کردووە لە گەڕەکی شۆراو. لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی داوە و کارمەندێکی پۆلیس شەهید بووە. لە کردەوەی سێیەم دوو کارمەندی پۆلیسی کەرکووک لەناو بازاڕ شەهید بوون. لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهید کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران