
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان لەڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسییەوە پێویستی بە هاوکاریی زیاتری ئەمریکایە، بەجۆرێک توانای ئەوەی هەبێت پارێزگاری لە خۆی بکات لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە. جەختیش دەکاتەوە هیچ کاتێک داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکایان نەکردووە.
وێنە گەورەکە: پەیامەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەکاتێکدایە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل و حەماس گرژی و پەرەسەندنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زیادبووندان، هەرێمی کوردستانیش بەدەرنەبووە لە هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان، لایەنە شیعەکانی عێراقیش داوادەکەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنەکەدا کە بەشێکی کورتی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: "ئێستا سروشتی هەڕەشەکان گۆڕاون و پێمانوایە پێویستمان بە هاوکاریی زیاتری سەربازی و سیاسی و ئابووری هەیە، چونکە ئاڵنگارییەکانی ئێستا جیاوازن لەوانەی لەگەڵ داعشدا ڕووبەڕوویان بووینەوە، چاوەڕوانیشمان لە ئەمریکا هەیە هاوکاریی زیاترمان بکات".
خاڵە ئەرێنییەکان: "لە زۆر ڕوووەوە ئەمریکییەکان ئێمە بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانن، ئەوان هەمیشە پێیان گوتووین دەیانەوێ کوردستانێکی بەهێز ببینن، بەڵام دەبێت پێناسەی کوردستانێکی بەهێز بکەین. دەبێت لەڕووی ئابووری و سەربازی و سیاسییەوە بەهێز بین، بەدڵنیاییەوە دەبێت تاوانای ئەوەمان هەبێت پارێزگاری لە خۆمان بکەین لەو هەڕەشانەی ڕوومان تێدەکەن" سەرۆکوەزیران بارزانی وادەڵێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی دەشڵێت: "لەوانەیە بزانی کە ئەمدواییانە بە درۆن و مووشەک هێرشمان کرایە سەر، توانستی ئەوەمان نییە بەرگری لە خۆمان بکەین, بۆیە کاتێک دەڵێین هاوکاری زیاترمان لە ئەمریکا دەوێت، باسی ئەوە ناکەین سەربازی زیاتری ئەمریکامان پێویست بێت، بەڵکو توانستی سەربازیی زیاترمان پێویستە و بەهێزکردنی پێشمەرگەمان دەوێت، بۆئەوەی بتوانین بەرگری لە گەلەکەمان و هەموو ئەوانە بکەین کە لە هەرێمی کوردستاندان.
بەگوتەی سەرۆکوەزیران بارزانی، "سوپای ئەمەریكا زۆر پشتیوان و هاوكاری عێراق بووە لە شەڕی دژی تیرۆریزم و مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان پێویستە، هیچ كاتێک داوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكامان نەكردووە. ئەمەریكا دەتوانێت و دەكرێت زیاتر بكات، لەوەی تەنیا لەكاتی كوژرانی سەربازەكانیدا بەشێوەیەكی سنووردار وەڵامبداتەوە. دەكرێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی و چەكی پێشكەوتوو و ڕاهێنانی زیاتر بداتە پێشمەرگە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە