
یەکێک لەو قوتابییانەی لەسەرئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەگەڵ دایک و باوکی
ئاڤا نیوز
بایکۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕەنگدانەوەی لەسەر ژمارەی دەرچوونی پۆلی 12ی ئامادەیی هەبووە. سێ یەکەمەکەی هەرێمی کوردستان لە سلێمانین و دەرچووی ئەو قوتابخانانەن کە بایکۆتی خوێندنیان نەکردبوو.
بۆچی گرنگە: بەهۆی بایکۆتی خوێندن لە قوتابخانەکانی سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە نیوەی یەکەم و دووەمی ساڵ، کاریگەری و ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ڕێژەی دەرچوونی پۆلی 12 هەبووە.
وێنە گەوەرەکە: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.
زانیاری تایبەت: بەهۆی بایکۆتی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، نیوەی یەکەم و بەشێک لە نیوەی دووەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024 فەوتا، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی خوێندن و دەرچوونی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی هەبووە.
زانیاری زیاتر: یەکەمەکانی سەر ئاستی سلێمانی لەو قوتابخانانەن کە بایکۆتی خوێندنیان تێدا نەکراوە، پرۆسەی خوێندن تێیاندا بەردەوامی هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر سێ یەكەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەو قوتابخانانەن کە بایکۆتی خوێندنیان تێدا نەکرابوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كۆنمرەی 100یان هێناوە.
1. دیما هیوا علی محەممەد ئەمین، پارێزگای سلێمانی، بە کۆ نمرەی 700.
2. ئاران لوقمان حەمەغەریب حەمەسەعید، پارێزگای سلێمانی، بە کۆ نمرەی 700.
3. ئەژى دارا جەلال ئەحمد، پارێزگای سلێمانی، بە کۆ نمرەی 700.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 12 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات