ئیسرائیل هەڕەشەی شەڕی سەرتاسەری لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-27

هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئیسرائیلی لەو شوێنەی لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆردوومان کراوە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان، ئیسرائیل حیزبوڵڵای لوبنان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی شەڕی سەرتاسەری دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "حیزبوڵڵا هێڵی سووری تێپەڕاند و لە شەڕێکی سەرتاسەری نزیک دەبینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو بەرزاییەکانی جۆلان لە لوبنانەوە بە چەند مووشەکێک بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە 11 ئیسرائیلی کوژران و 34ی دیکە بریندار بوون. هەرچەندە حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتی دەکاتەوە هێرشەکەی کردبێت، بەڵام ئیسرائیل پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕادەکێشێت.
لەلایەکی دیکەوە؛ بینامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، دوای ئەوەی بە هێرشەکەی زانیوە، دەستبەجێ فەرمانی گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل دەرکردووە.
کاردانەوەکان: ئەڤیگدۆر لیبەرمان، سەرۆکی پارتی ئیسرائیل بەیتێنو ڕایگەیاند: "ئەو کەسەی بەرپرسیارە لە کوشتنی زۆرێک لە منداڵەکانی مەجدەل شەمس، نەسروڵڵایە و کاتی ئەوە هاتووە باجەکەی بدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات