موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پێشووی ڕەوتی نیشتمانی شیعە (ڕەوتی سەدر) ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسی و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عێراق لە ساڵی 2022، پێشبینی دەکرێت موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بەبەهێزی بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولهادی دەراجی، گوتەبێژی پێشووی ڕەوتی نیشتمانی شیعە کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتیی دەکات، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندیی لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامداوە ڕەنگە ببنە هاوپەیمانی یەکتری.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەرێوەبچێت، عەبدولهادی دەراجی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی گوتەبێژی پێشووی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، ئەگەر موقتەدا سەرد بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات، 82 کورسی بەدەست دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات