هێڵی ئاسمانیی میدل ئێست گەشتەکانی گەڕانەوەی بۆ لوبنان دواخست
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-29

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی میدل ئێست
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای فڕۆکەوانی میدڵ ئێستی لوبنانی، گەڕانەوەی گەشتەکانی بۆ لوبنان دواخست، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیادیان کردووە و ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشە مووشەکییەکەی بەرزاییەکانی جۆلان دەکات کە بەهۆیەوە 12 ئیسرائیلی کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای فڕۆکەوانی میدڵ ئێست دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، گەشتەکانی گەڕانەوە بۆ لوبنان تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەیەکی کاتی دەوەستێت، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە هۆکارەکەی بۆ" مەترسی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ لوبنان" دەگەڕێننەوە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل حیزبوڵڵای لوبنانی بە تۆمەتباری هێرشەکەی جۆلان دەزانێت و حیزبوڵڵاش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات