
چەند ساتێک دوای بۆردوومانکردنی ناوچەیەک لە بەرزاییەکانی جۆلان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
واشنتن، حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ئێران لە هێرشە مووشەکییەکەی بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات کە کوژرانی 12 ئیسرائیلی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان، ئەمریکا هێرشەکەی بە دوژمنکاری دژی ئیسرائیل ناوبرد و حیزبوڵڵای لوبنانی تۆمەتبار دەکات، هەروەها جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئێدریەن واتسن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریکا، هێرشەکەی بە" مەترسیدار" ناوبرد و گوتی: مووشەکەکان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاراستەی ئیسرائیل کراون و پێویستە جیهان سەرکۆنەی بکات.
لەلایەکی دیکەوە: کەمالا هاریس، بەربژێری سەرۆکی ئەمریکا لە "ئێکس" بە هەمانشێوەی کۆشکی سپی سەرکۆنەی هێرشەکە کرد و حیزبوڵڵای لوبنانی تۆمەتبار کرد.
باکگراوند: حیزبوڵڵای لوبنانی نزیک لە ئێران، لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە شەڕی حەماس و ئیسرائیلی بۆ سنوورەکانی لوبنان درێژکردەوە، بەو هۆیەوە 507 هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەست داوە و 104یان مەدەنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات