پسپۆڕێک: حەبی منداڵبوون هۆکاری تووشبوونی %20ـی ژنانە بە شێرپەنجەی مەمک
- تەندروستی
- 2024-07-29

د. نیگار حەوێزی، پسپۆڕی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بە تیشک
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بە تیشک ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەو کچ و ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، هۆکارەکەی زۆر بەکارهێنانی حەبی منداڵبوون و ڕێگریکردنە لێی(مەنع).
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە پاڵ وڵاتانی جیهاندا، لە هەرێمی کوردستانیش ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات و پسپۆڕانیش هۆکارەکەی بۆ ناڕێکیی شێوازی ژیان، جگەرەکێشان، خواردنەوەی مەی و وەرگرتنی هۆڕمۆنی نا سروشتی دەگەڕێننەوە.
لێدوانی تایبەت: د. نیگار حەوێزی، پسپۆڕی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بە تیشک بە ئاڤای گوت: "لە هەرێمی کوردستان زۆرینەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک، گەنجن. لە سەدا بیستی ئەو ئافرەتانەی تووشی دەبن، هۆکارەکەی بەردەوام بەکارهێنانی حەبی منداڵبوون و مەنعیەتی".
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هۆکاربوونی بەکارهێنانی ستیان بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، د. نیگار حەوێزی ئاماژە بەمە دەدات: "ڕاستەخۆی نابێتە هۆی دروستبوونی، بەڵام نابێت بە شەوان ببەسترێت. هەروەها دەبێت کچان و ژنان بە دەست مەساج بە مەمکەکانیان بکەن، چونکە ڕژێنـ(لیمف)ـێک هەیە لە مەمکەکانیان و دەبێت جووڵەی پێبکرێت".
گۆشەیەکی دیکە: "99%ـی ئەو کچ و ژنانەی لە قۆناغی یەکەم و دووەمی تووشىوون بە شێرپەنجەی مەمکن، چاک دەبنەوە. لە هەرێمی کوردستان چارەسەرییەکانی لە ئاستێکی زۆر باشدان و بەراورد بە وڵاتێکی وەک ئێران، هەرێمی کوردستان زۆر پێشکەوتووترە و متمانەی تەواوەتی پێدەکرێت". د. نیگار حەوێزی وادەڵێت.
باکگراوەند: بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە هەر 8 ژنێک، دانەیەکیان مەترسیی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک هەیە. لەم ژمارەیەشدا 9%ـیان تەمەنیان لە ژێرەوەی 40 ساڵییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە