
ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل هەنگاوێکی دیکەی بۆ گەرمکردنی گرژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەنێت، داوا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەکات "تورکیا لە ناتۆ دووربخەنەوە".
وێنە گەورەکە: بە پێی هەواڵی چەند میدیایەکی تورکی، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کە بە "پیاوی زیادکردنی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە " ناودەبرێت، ڕێنمایی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی کردووە "دەستبەجێ پەیوەندی بە هەموو ئەندامانی ناتۆوە بکەن"، بۆ ئەوەی تورکیا لە ناتۆ دووربخەنەوە.
پەیامی فەرمی: کاتز، تورکیای تۆمەتبار کردووە بەوەی پەیوەندی بە "سەنگەری خراپەکاری" ئێرانەوە کردووە و گوتی:"ئەمریکا و جیهانی ڕۆژئاوا دەبێت ئەردۆغان شەرمەزار بکەن و ڕێگری لە کارە تێکدەرەکانی بکەن".
چی ڕوویدا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی کرد، ئیسرائیل "چارەنووسی ئەردۆغانی بە چارەنووسی سەدام حوسێن چواند" و تورکیاش " نەتەنیاهۆ و کۆمەڵکوژییەکانی بە هیتلەر".
باکگرواند: تورکیا لە18ی شووباتی 1952 ەوە بووە ئەندام لە ناتۆ.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات