
پزیشکیان و زەریف
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە فەرمانێک محەمەد جەواد زەریف-ی وەک یاریدەدەری ستراتیژیی خۆی دەستنیشان کرد.
وێنە گەورەکە: پزیشکیان لە فەرمانێكدا داوای لە زەریف کردووە بەرپرسیارێتیی "ناوەندی بەدواداچوونە ستراتیژییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار" لە ئەستۆ بگرێت و ناوەندەکە بکاتە دامەزراوەیەک بۆ یاریدەدەریی ستراتیژیکیی سەرۆکایەتیی کۆمار.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی فەرمانەکە، یاریدەدەری ستراتیژیی سەرۆککۆمار بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بەڕێوەبەرانی باڵای خولەکانی پێشوو، دەستەبژێران، ناوەندەکانی بیر و دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێشبینیی پێشهاتە گەورە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەکات و بە ڕاپۆرت دەیانداتە سەرۆککۆمار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەریف لە 2013-2021 وەزیری دەرەوەی ئێران بوو، لە 2015 کە ئەو بەرپرسی شاندی دانووستانکاری ئێران بوو ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا واژۆ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) دەکرێتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب