
کۆبوونەوەی پیشووی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە کۆبوونەوەدایە.
وێنە گەورەکە: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەی خولی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر پرسەکانی حکومەت و پەرلەمان و یاسا لەپێشینەکان دەدەن، لەم رۆژانەشدا یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی سوننەکانە، زۆرترین سەرنجی شیعەکانی لەسەرە و دەیانەوێت ئەو پرسە بە خێرایی چارەسەر بکەن.
لێدوانی فەرمی: "ئێستا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە کۆبوونەوەدان"، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی کۆبوونەوەکە وای بە ئاڤا نیوز گوت، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بخاتەڕوو.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هەموو دەستپێشخەرییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە ڕێککەوتنی ناوخۆیی سوننەکان شکستیانهێناوە، بۆیەش ئەوان پێداگرن لەسەر ئەوەی کە لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا کۆتایی بەو کێشەیە بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە