
وێنەی 25 هەزار دیناری عێراقی و ئاڵای عێراق، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دواکەوتووە، تاوەکو ئێستاش مووچەی مانگی حەوت بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت، کێشەکە تەکنیکی وردبینییە و عێراق گرفتی نەبوونی پارەی نەختینەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی فەرمانبەران 10 ڕۆژ دوادەکەوێت، بەڵام وەزارەتی دارایی ئەوە ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە دابەشکردنی مووچە بەبێ دواکەوتن بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: د.نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت، هەندێک مانگ دابەشکردنی مووچە لە عێراق لەنێوان سێ تا نۆ ڕۆژ دوادەکەوێت، هۆکارەکەشی بۆ کێشەی هونەری لە وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.
خاڵی ئەرێنی: د.نەبیل ئاماژە بەوە دەکات، هۆکاری دواکەوتنی مووچە نەبوونی پارەی کاش نییە، چونکە عێراق کێشەی کەمی پارەی نەختینەی نییە و هەر کاتێکیش ئەو کێشەیە هەبێت، بانکی ناوەندی بە ئاسانی دەتوانێت چارەسەری بکات، چونکە مانگانە لە پارەی نەوت زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار لەبەردەست حکومەتە و بانکی ناوەندیش ئەو پارەیە لە دۆلارەوە بۆ دینار دەگۆڕێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: ئەو شارەزایەی بواری ئابووری باوەڕی وایە زۆرترین گرفتی دواکەوتنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، ئەویش بەهۆی وردبینی و زیادبوونی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، ئەوەش لە مانگەکانی داهاتوودا چاوەڕێ دەکرێت چارەسەر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەریەک لە وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و سەرۆکی بانکی ناوەندیی دەکات، لەبارەی کۆمەڵێک پرسی دارایی گفتوگۆ دەکەن، لەوانە پرسی مووچە.
باکگراوند: مەسعوود حەیدەر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق ئێوارەی دوێنێ هۆکارێکی نەناردنی مووچەی ئاشكراکرد و گوتی: "دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک تا شەشی ئەمساڵ بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، پێداچوونەوەکە بەردەوامە بۆیە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دواکەوتووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە