
وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، نرخی بەنزین 25 دینار بەرز بووەوە، لە هەولێریش وەک خۆیەتی.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان سێ جۆر بەنزین لە بەنزینخانەکان دەفرۆشرێت، نۆڕماڵ، محەسەن، سووپەر، نرخیان جیاوازە، بەڵام لەڕێگەی حکومەتەوە بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750 دینار لە ژمارەیەک بەنزینخانەی دیاریکراو دەدرێت بە شۆفێران.
لێدوانی فەرمی: بەهمەن قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ هەرسێ جۆری بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی 25 دینار بەرز بووەتەوە و ئێستا بەنزینی نۆرماڵ بە 875 دینار، موحەسەن 1075 دینار و بەنزینی سووپەر 1225 دینارە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهمەن قادر، هۆکارەکەی بۆ زۆربوونی خواست لەسەر بەنزین گەڕاندەوە، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ماوەی ساڵێکە بەنزینی پاڵپشتیکراو لە عێراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی نانێردرێت، ئەمە لە کاتێکدا بۆ پارێزگای هەولێر بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە: جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری کە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت لە هەولێر بەردەوامە، بەنزینی بازرگانییش نرخەکەی زیاترە، نرخی لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ لەنێوان 840 - 850 دینارە، بەنزینی محەسەنی حکومی 950 دینار و بازرگانی 1050 دینار و سووپەریش 1200 دینار.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە