
چوار دیمەن لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، سەرچاوە: ئێکس
ئاڤا نیوز
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بەچڕی باشووری لوبنان بۆردوومان دەکەن و زیانی گیانی و ماددی لێدەكەوێتەوە. هاوکات فەرماندەیەکی حیزبوڵڵا لە هێرشێکی دیکەدا دەکوژرێت.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە چەندین مانگە سەریهەڵداوە، تاوەکو ئێستاش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیاتر لە 100 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەكانی مەرجەیون، ڕامیە و كفەر حامامی-یان لە باشووری لوبنان بۆردوومان كردووە. میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن بارەگاکانی حیزبوڵڵایان کردووەتەوە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ حوسێن ئیبراهیم، فەرماندە لە هێزی یەكەی ڕەدوانی گرووپی چەكداری حیزبوڵڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا.
ئەمەش بزانە: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێكس ڤیدیۆی ساتی بۆردوومانەكەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:” هێزەکانی سوپا بە تۆپخانە گەورەكان ناوچەکانی ئەلتیری، یاتەر، لابونە و حەنینیان لە باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە”.
ئەمەش بزانە: تائێستا دیارنییە چەند كەس گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، بەڵام دەنگی ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لە شوێنەكە بیستراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات