پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گەورەترین فەرماندەی حیزبوڵڵای بەرەو مەرگ برد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-18

فوئاد شوکر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵا کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە ماوەی ڕابردوودا لە بەیروت لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا. وێنە؛ تایمز ئۆف ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی زانیاریی نوێ دەربارەی چۆنیەتی کوشتنی فوئاد شوکر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، یەک پەیوەندی تەلەفۆنی ناوبراوی بەرەو مەرگ برد.
وێنە گەورەكە: دەزگای هەواڵگری لوبنان و ئێران بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی كوشتنی فوئاد شوكر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵا کە 30-7-2024 لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا. گومان لەوە دەكرێت دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیل دزەی کردبێتە نێو دەزگا و سیستمی هەواڵگریی لوبنان و حیزبوڵڵا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فوئاد شوکر لە کۆتا ڕۆژی ژیانیدا، لە ئۆفیسەکەی خۆی بووە لە نهۆمی دووەمی بینایەکی نیشتەجێبوونی بەیروت، کاتژمێر 7ـی ئێوارە کەسێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ دەکات و پێی دەڵێت: بچێتە شووقەیەك لە نهۆمی حەوتەمی هەمان باڵەخانە، کە دوای ماوەیەکی کەم دەچێتە نهۆمی حەوتەم و لەوێ دەکوژرێت، ئەمە قسەی بەرپرسێكی حیزبوڵڵایە بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی.
ئەمەش بزانە: بەهۆی تەقینەوەكەوە فواد شوكر و هاوسەرەكەی و دوو ژن و دوو منداڵی كوژران. هەروەها حەفتا كەسیش لە ڕووداوەكەدا بریندار بوون.
زانیاری بەدەستهاتوو: وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی، فواد پێش چەند كاتژمێرێك لە كوشتنەكەی بە تەلەفۆن لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆكی حیزبوڵڵای لوبنان قسەی كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات