
تیکتۆک
ئاڤا نیوز
تادێت بەكارهێنەرانی تیكتۆک لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر دەبن و لە ئەمریكاش بەشداربووانی ئەم پلاتفۆڕمە 150 ملیۆنی تێپەڕاندووە.
ساڵی 2016 كۆمپانیای تیكتۆک، وەشانی ئەپڵیكەیشنەكەی لە جیهاندا خستە بازاڕەوە، سەرەتا بەكارهێنەرێكی زۆر كەمی هەبوو، بەڵام دواتر بەهەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و ئێستا بەخێراترین سۆشیاڵ میدیا لە سەرتاسەری جیهاندا دادەنرێت. ژمارەكان وادەڵێن
تۆكتۆک، لە ماوەی چوار ساڵدا، توانی كارێكی وەها بكات كە فەیسبووک و ئینستاگرام بە 10 ساڵ كردیان.
بە خێرایی بووە یەکێک لە بەناوبانگترین پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا لە جیهاندا کە ڕكابەریی لایکەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامی دەکرد.
تیکتۆک لە ساڵی 2016ـەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیار جار دابەزێنراوە.
ئەو پلاتفۆرمە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 تا چارەکی دووەمی ساڵی 2021 لە جیهاندا 1.36 ملیار دابەزاندنی هەبوو کە دەکاتە %45کۆی دابەزاندنی ئەپلیکەیشنەکانی دیکە.
تیکتۆک ئێستا مانگانە یەک ملیار بەکارهێنەری چالاکی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
تیکتۆک بە ڕێژەیەکی بەرچاو و خێراتر لە هەموو پلاتفۆرمە گەورەکانی دیکەی سۆشیاڵ میدیا لە جیهاندا بەکارهێنەری نوێ بەدەست دەهێنێت.
ئەپلیکەیشنەکە لە ریزبەندی چوارەم گەورەترین بەكارهێنەرەكانە لە ئاستی جیهاندا، لە جیهاندا 4.8 ملیار بەكارهێنەری ئەنتەرنێت هەیە و ٪20.83ی بەكارهێنەرەكانیش تیكتۆک بەکاردێنن. لە ٪60ی بەكارهێنەرانی تیكتۆک لە ڕەگەزی مێن و ٪40ش لە ڕەگەزی نێرن.
بەكارهێنەری مانگانەی سۆشیاڵ میدیاكان بەم شێوەیەیە:
فەیسبووک مانگانە 2.9 ملیار بەكارهێنەری هەیە
یوتیوب مانگانە 2.2 كارهێنەری هەیە
ئینستاگرام مانگانە 1.4 ملیار بەكارهێنەری هەیە
تیكتۆک مانگانە 1.1 ملیار بەكارهێنەری هەیە
تیكتۆک لە ئەمریكا
لەسەردەمی سەرۆكایەتیی تڕەمپدا، تیكتۆک لە ئەمریكا كێشەی زۆری بۆ دروستدەكرا، هەوڵدەدرا ڕێگری لە بەكارهێنانی بكرێت و نەهێڵن ئەمریكییەكان دەستیان بەم ئەپە بگات، بەڵام ڕۆژانە بەكارهێنەری تیكتۆک زیاتری دەكرد، بەپێی خەمڵاندنێكی جیهانی، ئەگەری هەیە دوای دوو ساڵی دیکە ڕێژەی بەكارهێنانی تیكتۆک لە ئەمریكا مانگانە ٪20 زیادبكات.
ئێستا لە ئەمریکا 267.6 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێتی مۆبایلی هەیە، ئەمانە کەسانێکن کە بەردەوام ئینتەرنێت لە مۆبایلەکانیاندا بەکاردەهێنن.
37.36%ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی مۆبایل لە ئەمریکا لانیکەم مانگی جارێک دەستیان بە تیکتۆک دەگات.
تیکتۆک لە ئەمریکا ڕۆژانە زیاتر لە 50 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.
18.68%ی هەموو ئەو ئەمریکییانەی کە ئینتەرنێتی مۆبایلیان هەیە هەموو ڕۆژێک دەچنە ناو تیکتۆکەوە.
تیکتۆک چییە؟
سۆشیاڵ میدیایەكی خێرایە، بۆ هەردوو سیتمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، لەلایەن كۆمپانیایەكی چینییەوە دروستكراوە، ئێستا لە جیهاندا یەكێكە لە بەهێزترین و خێراترین سۆشیاڵمیدیاكان كە توانیویەتی زۆر بەخێرایی بڵاوببێتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت