
ئالان دیلۆن و سەگەکەی
ئاڤا نیوز
ئالان دیلۆن، ئەستێرەی سینەمایی فەرەنسی کە هەفتەی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد، وەسیەتی کردبوو سەگەکەی لەگەڵیدا بنێژرێت، بەڵام خێزانەکەی وەسیەتەکەیان جێبەجێ نەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئالان دیلۆن کە هەفتەی ڕابردوو لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ شەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری دۆشی لە باشووری پاریس بەخاکسپێردرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئالان دیلۆن لە ساڵی 2014 ەوە سەگێکی بە ناوی "لوبۆ" بەخێودەکرد، وەسیەتیشی کردبوو لەکاتی مردنیدا لەگەڵی بنێژرێت.
لێدوانی فەرمی: دیلۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پاریس ماچ (Paris Match) کە ساڵی 2018 کردوویەتی، گوتبووی "لە ژیانمدا 50 سەگم هەبووە، بەڵام پەیوەندییەکی تایبەتم لەگەڵ لوبۆدا هەیە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای مردنی دیلۆن، چالاکوانانی مافی ئاژەڵان و هاووڵاتیان نیگەرانی خۆیان لە وەسیەتەکەی دەربڕی، هاوکات کۆمەڵەی پاراستنی ئاژەڵانی فەرەنسا پێشنیازی دۆزینەوەی ماڵێکی نوێیان بۆ سەگەکە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند