
ماکلمۆر، ڕاپەری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
ماکلمۆر، ڕاپەری ئەمریکی، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕۆڵی ئیمارات لە شەڕی ناوخۆیی سوودان، کۆنسێرتێکی لە دوبەی هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ماکلمۆر مانگی 10ی ئەمساڵ کۆنسێرتێک لە دوبەی سازبکات، بەڵام بەهۆی "ڕۆڵی ئیمارات لە جینۆسایدی بەردەوام و قەیرانی مرۆیی لە سوودان" هەڵیوەشاندەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماکلمۆر دەڵێت:'' منیش زۆر بەپەرۆش بووم، بەڵام تا ئەوکاتەی ئیمارات پێدانی چەک و پارە بە هێزەکانی سوودان ڕادەگرێت، لەوێ کار ناکەم''.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی ڕابردووەوە شەڕی ناوخۆ لە سوودان سەریهەڵداوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 15 هەزار چەکدار کوژراون، ئیماراتی چەندینجار بە بەڵگەوە تۆمەتی ناردنی چەک و پارەی وەک هاوکاری بۆ هێزە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان خراوەتە پاڵ، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.
باکگراوند: بنیامین هامۆند هاگەرتی، هونەرمەند و میوزیکژەنی ئەمریکی، ساڵی 1983 لەدایکبووە و زیاتر بە ناوی شانۆیی خۆی "ماکلمۆر" ناسراوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند