
دیمەنێک لە کۆڕبەندی ساڵی ڕابردووی میونشن، وێنە؛
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی 16-2-2024، كۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستپێدەكات و، چاوەڕوان دەكرێت ئەمریكا ڕووبەڕووی زۆرترین ڕەخنە و گوشار ببێتەوە.
وێنە گەورەكە: دۆناڵ ترەمپ، بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، لە كامپەینی هەڵبژاردنەكانیدا ڕەخنەی تووندی لە ناتۆ گرت، تەنانەت دەڵێت "بە ڕووسیا دەڵێم هێرش بكاتە سەر چەند وڵاتێكی ناتۆ ئەگەر پارە نەدەن"، لەبەر قسەكانی ترەمپ ئەگەری هەیە نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆڕبەندەكە ڕووبەڕووی ڕەخنە و گوشاری زۆر ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە كەمالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەشداری لە كۆنفرانسەکەدا بكەن و جۆ بایدنی سەرۆک بەشداری ناكات، میدیا جیهانییەكان دەڵێن، دەبێت خۆیان بۆ ڕەخنەی تووند ئامادە بكەن.
باکگراوند: كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆنفرانسێکی ساڵانەیە بۆ قسەكردن لەسەر دۆخی ئەمنی و ئاسایش و ئابووری، ئەمساڵ 60ـمین کۆنفرانسیەتی و بەبەشداری سەرۆكوەزیرانی دەیان وڵات و چەندین بازرگان لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەدەچێت و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
17 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین