ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کەشتییەک کە ویستوویەتی ماددەی هۆشبەر لە ڤەنزوێلاوە بۆ ئەمریکا بگوازێتەوە و نزیکەی 11 کەس لەو هێرشەدا کوژراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، هێرشمان کردە سەر کەشتییەکی هەڵگری ماددەی هۆشبەر لە باشووری دەریای کاریبی و بە هۆیەوە 11 "تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر" کوژران.

 

زانیاریی زیاتر: کەشتییەکە هی گرووپی مافیایی ڤەنزوێلایی بە ناوی 'ترێن دی ئاراگوا' بووە و ویستوویەتی ماددە هۆشبەرەکە بۆ ئەمریکا بگوازێتەوە. 

 

ئەمەش بزانە: ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر کەشتیی سەربازیی ڕەوانەی ئاوە نێوەدەوڵەتییەکانی نزیک ئەمریکای لاتین کردووە و ئەمەش ڤەنزویلای نیگەران کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ