
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق و ئاڵای ئەمریکا، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق بە ئامانجی دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بانکانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لێ قەدەغە کردوون، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمانی ئەمریکی واژۆ کرد.
وێنە گەورەکە: لە عێراق زیاتر لە 70 بانک هەیە و لەو ژمارەیەش پێنجیان حکومین، ئەوانی دیکە سەرجەمیان بانکی ناحکومین و لە ماوەی ڕابردووشدا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان، بەشێک لە بانکە ناحکومییەکان لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە پێدانی دۆلارییان بە نرخی 132 هەزار دینار بپ هەر 100 دۆلارێک لێ قەدەغە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، شاندی بانکی ناوەندی لە نیویۆرک بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی، لەو چوارچێوەیەشدا بە ئامانجی زیادکردنی بەکارهێنانی کارتی بانکی لەلایەن هاووڵاتیانەوە، گفتوگۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ماستەر کارد، ڤیزا کارد و مۆنی گرام کردووە، هەروەها بۆ هەمان مەبەستیش لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی بواری وردبینی (KPMG) گفتوگۆ کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە ئامانجی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بە کەرتی بانکی عێراق و گونجاندنیان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، لەناویشیدا دۆزینەوەی چارەسەرێکی کرداری بۆ ئەو بانکانەی فرۆشتنی دۆلارییان لێ قەدەغە کراوە، گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمانی ئەمریکی واژۆ کراوە کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە لەبواری وردبینی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە