
لۆگۆی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2023 دا 99 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان کوژراون، لەو ژمارەیەش 75%یان لە غەززە بوون، ئەمەش دەبێتە کوشندەترین ساڵ بۆ ڕۆژنامەنووسان لە 10 ساڵی ڕابردوودا.
بۆچی گرنگە: کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ڕەوشی ڕۆژنامەنووسان لە سەرجەم وڵاتان دەخاتەڕوو، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تووندوتیژییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان و بەرگریکردن لێیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیتەکە ئاشکرای کردووە، لەو 99 ڕۆژنامەنووسە 77 یان لە شەڕی غەززە کوژراون و 72یان فەڵەستینی بوون، لەگەڵ سێ لوبنانی و دوو ئیسرائیلی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر شەڕی حەماس و ئیسرائیل ڕووینەدابا، ئەوا ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان بەراورد بە ساڵی 2022 کەمی دەکرد.
باکگراوند: ئەو ژمارەیە زۆرترین ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسانە لە ساڵی 2015ەوە، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2022 ڕێژەکە 44% زیادی کردووە.
ئەمەش بزانە؛ گەورەترین ڕێژەی دابەزین لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە ئۆکراینا و مەکسیک تۆمارکراوە، کە لە هەردوو وڵاتەکەدا ژمارەکە لە 13 حاڵەتی کوژرانەوە کەمبووەتەوە بۆ دوو حاڵەت. بەپێی ڕاپۆرتەکە مەترسیدارترین وڵات بۆ ڕۆژنامەنووسان مەکسیک، سۆماڵ و فلیپینن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
23 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین