
ژمارەیەک فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ڕێزدا وەستاون تاوەکو برێکی کەم هاوکارییان پێشکەش بکریت. وێنە؛ میدیاکانی فەلەستین
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری توند لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە دەدات و دەڵێت، تادێت دۆخی مرۆیی خەڵک لە کەرتەکە خراپتر دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە مانگی ئابدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە باشوور و ناوەڕاستی غەززە بەشەخۆراکیان وەرنەگرتووە، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیکە بەردەوامن لە ئەنجامدانی هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی هاوکاریی ژیان بۆ فەلەستینییەکان.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە هەفتەیە دامەزراوە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر گەمارۆدراون، لەگەڵ سنووردارکردنی توند بۆسەر جووڵەی ئەمبولانس و تیمە پزیشکییەکان، پێداویستییە مرۆییەکانی خەڵک زیاتر دەبن، نیگەرانی لەبارەی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان دروست بووە''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆخی مرۆیی غەززە بە کارەساتبار دەمێنێتەوە، تائێستاش ئاسۆی چارەسەرکردنی دۆخەکە ڕوون نییە و لایەنە ناکۆک و بەشەڕهاتووەکان ئامادەنین سازش لەسەر داواکارییەکانی خۆیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات