
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی دەیان سەرۆک و سەرکردە و سەدان کەسایەتیی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی 60ەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی مینوشن دەستپێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
وێنە گەورەکە: ئەگەر داڤۆس گەورەترین کوڕبەندیی ئابووریی جیهان بێت، ئەوا میونشن لە بواری ئاسایش گەورەترینە و، سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
کێ بەشدارە: هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسی میونشن 2024 بەشدارن.
بابەتە ستراتیژییەکان: تەوەرە گرنگەکان بریتین لە: ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی جیهانی، زیرەکیی دەستکرد، سیستەمی جیهانی و ریفۆرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێگە و ڕۆڵی ئەمریکا و چین لە جیهاندا، تووندوتیژیی سێکسی لە ململانێ چەکدراییەکاندا، پاراستنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، ئاسایشی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا، جەنگی ئۆکراینا و شەڕی غەززە.
بۆچی گرنگە: چاوەڕێ دەکرێت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتییە جیهانییەکان کۆببێتەوە. کۆنفرانسەکە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دوای هەڵگیرسانی شەڕی غەززە ڕووبەڕووی دەیان هێرشی ئێران و میلیشیا شیعەکانی عێراق بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین