
قژ سپیبوون-وێنەalbiladn.net
ئاڤا نیوز
پسپۆڕانی تەندروستی سپیبوونی قژ بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنەوە و گرنترینیان دڵەڕاوکێیە، چوار ڕێگاش بۆ خۆپاراستن دەخەنەڕوو و داوادەکەن لێیان دووربکەوینەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەڤرەس کۆیلان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ بڵاویکردووەتەوە: بۆ ئەوەی مرۆڤ پرۆسەی سپیبوونی قژ خاوبکاتەوە و خاوەنی قژێکی جوان و تەندروست بێت، پێویستە گرنگی بە خۆراک بدات و دووربکەوێتەوە لە دڵەڕاوکێ و جگەرەکێشان.
زانیاریی زیاتر: پڕۆفیسۆر د. نەڤرەس کۆیلان، سپیبوونی قژ دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە هۆکارە بۆماوەییەکان ئەگەر لە خێزاندا باوانەکان لە تەمەنێکی بچووک قژیان سپی بێت، ئەوا ئەگەری زۆرە منداڵەکانیشیان لە تەمەنێکی بچووک قژیان سپی بێت، هاوکات ئەم هۆکارانەش دەخاتەڕوو:
دڵەڕاوکێ: ئاستی بەرزی فشاری دەروونی و دڵەڕاوکی کاردەکاتە سەر بۆیەی میلانین، ئەمەش وادەکات پرۆسەی سپیبوونی قژ خێراتر بکات.
کەمی خۆراک و ڤیتامین: بەدخۆراکی و کەمی هەندێک ڤیتامین دەبێتە هۆی زیادبوونی سپیبوونی قژ، بەتایبەت کەمی ڤیتامین B12 و ئاسن ئەم پرۆسەیە خێراتر دەکات.
جگەرەکێشان: جگەرەکێشان دەبێتە هۆی سپیبوونی پێشوەختەی قژ بە جۆرێک زیان بە خانەکانی میلانین دەگەیەنێت.
خواردن: خواردنە ناتەندروستەکان کاریگەریی نەرێنی دەخەنە سەر تەندروستی و سپیبوونی پێشوەختەی قژ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە