
لە لای ڕاستەوە، ویلیام بێرنز، بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا و ڕیچارد موور، بەرپرسی هەواڵگریی دەرەکیی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی دامەزراوە هەواڵگرییە دەرکییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا داوا دەکەن ئاگربەست لە غەززە بێتە ئاراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر یەکە لە ویلیام بێرنز، بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا و ڕیچارد موور، بەرپرسی هەواڵگریی دەرەکیی بەریتانیا لە وتارێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان هەموو توانا هەواڵگرییەکانی خۆمان بەگەڕخستووە".
زانیاریی زیاتر: بێرنز و موور نووسیویانە دەکرێت بە ئاگربەستێک کۆتایی بە ئازار و گیانلەدەستدانی فەلەستینییە سیڤیلەکان بهێنرێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ویلیام بێرنز یەکێک بووە لەو کەسانەی لە دانوستانەکانی پەیوەست بە ئاگربەستی غەززە بەشدارییەکی کارای هەبووە.
باکگراوند: دوای ئەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززەی فەلەستین بەردەوامە، تائێستا دەیان هەزار کەس کوژراون و برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە