
بانەری فیلمی کفن
ئاڤا نیوز
كاردانەوە ئەرێنییەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی ترسناكی كفن بەردەوامە و مامۆستایانی ئایینی لە گوتاری هەینی دەیكەنە تەوەری سەرەكیی.
وێنە گەورەکە: نمایشی فیلمی ترسناكی كفن لە سینەماكانی كوردستان، لێكەوتەی زۆری ئەرێنیی لەنێو كۆمەڵگە بەدواداهات و لە نوێترینیان، بووە تەوەری سەرەكیی گوتاری هەینی بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی لە مزگەوتەكان.
لێدوانی فەرمی: بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دەستخۆشی لە ئاڤا میدیا و ئەوانە دەکەم کە لەڕێگەی کاری هونەریی و بەرهەمهێنانی فیلم کار لەسەر دیاردەی نووشتە و جادوو دەکەن و کۆمەڵگە هۆشیار دەکەنەوە، خەڵك دەبێت هۆشیاربن و هەڵنەخەڵەتێن."
لەلایەکی دیکەوە: حازم دهۆکی، گوتاربێژی مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران لە دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەندێک بۆ جادوو پارەیەکی زۆر بەهەدەر دەدەن، کەسی وا هەیە پارەی ئۆتۆمبێلێکی داوە بە جادووگەرێک، پێویستە ئێمە هەر یەکێکمان لە ماڵی خۆمان و شاری خۆمان، ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە.
زانیاریی زیاتر: دڵشاد محەممەد، گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی حاجی روشدی قەساب لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: جادوو، کاریگەریی خراپی کردووەتە سەر کۆمەڵگە، بووەتە هۆی تێکدانی شیرازەی چەندین خێزان، ئافرەت هەبووە پارەی لە دایک و باوکی دزیوە بۆ ئەوەی جادووی پێ بکات، هەرکەسێک بزانێت جادووگەرێک لە کۆڵانەکەیدا هەیە, هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار نەکاتەوە, تاوانبارە لای خودای گەورە.
باکگراوند: فیلمی کفن، فیلمێکی ترسناکی کوردیە و یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردیە لە ژانری ترسناک کە باس لە دیاردەی جادوو لەنێو کۆمەڵگەدا دەکات. فیلمەکە لە دەرهێنانی سروشت عەبەڕەشە و باهۆز نەسرەدین پرۆدیوسەری فیلمەکەیە. هەریەک لە چریکە عەبەڕەش و نزار سەلامی و کارۆ سەوز ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەن. فیلمی کفن لە لایەن ئاڤا میدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەمهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند