
بەڕێوەچوونی پرسەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە تاران. وێنە؛ میدیاکانی ئێران
ئاڤا نیوز
چل ڕۆژ بەسەر کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران تێدەپەڕێت، تائێستا ئێران نەیتوانیوە ئەو بەڵێنەی دابووی بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنەکەی، جێبەجێبکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چلەی ماتەمینی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران بە ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە بەرێوەچوو. بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی ئیسماعیل هەنیە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئێران بەردەوام لەڕێگەی میدیاکانەوە پەنجەی تۆمەت بۆ تەلئەڤیڤ درێژ دەکەن و هەڕەشەی تۆڵەسەندەوە لە ئیسرائیل دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: یۆئاڤ گالات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەیە لە هەر گۆڕەپانێک و بەرەیەکەوە هێرش بکرێتەسەری بەرگری لەخۆی دەگات، هاوکات ڕاشیگەیاند، ''ئێران دەیەوێت ساتی تۆڵەسەندنەوە بگوازێتەوە بۆ کاتی گونجاو، کە پێناچێت گونجاو بێت''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەدەنەوە، وەڵامەکەش ئازاربەخش دەبێت. بەڵام دوای 40 ڕۆژ تائێستا ئێران و ڕێبەرەکەی بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
باکگراوند: لە ڕێکەوتی 31-7-2024 ئیسماعیل هەنیە لە ڕێگەی هێرشێکی مووشەکیەوە کە کرایە سەر شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران خۆی و پاسەوانەکەی کوژران.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە