
خانمێک لەکاتی بۆیەکردنی قژیدا-وێنەRT
ئاڤا نیوز
ئەلێکساندرا ڤێلێڤا، پزیشکی پێست ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە بۆیەکردنی قژ یارمەتیدرە بۆ گۆڕینی ڕەنگی قژ، بەڵام ئەم پرۆسەیە زیان بە تەندروستی و قژ دەگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێکهاتەکانی بۆیەی قژ دەتوانن ببنە هۆی ناهاوسەنگی لە سیستمی هۆرمۆنەکانی لەش و بەم شێوەیەش کاری هۆڕمۆنی سێکسیی مێینەی ئیسترۆجین تێکدەدات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگشتی دوو جۆر بۆیەی قژ ئێستا بەرهەم دەهێنرێن ئەوانیش ئۆکسێنەر و نائۆکسێنەرن. کاریگەری جۆری دووەم سووکترە، بۆیە لە بەرهەمهێنانی شامپۆی ڕەنگاوڕەنگدا بەکاردێت، کە بۆیەکە ناچێتە ناو پێکهاتەی قژەوە، بەڵکو تەنها بە ڕووپۆشێکی ڕەنگاوڕەنگ دایدەپۆشێت.
زانیاریی زیاتر: جۆری یەکەم جێگیرترە و بەرگەی زیاتر لە 25 جار قژ شۆردن دەگرێت، پێکهاتە کیمیاییەکەی بەهێزترە بەو پێیەی پایرۆکسایدی هایدرۆجین ڕەنگی سروشتی قژ لادەبات و دەیگۆڕێت بە ڕەنگی بۆیەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دکتۆر ئەلێکساندرا ڤێلێڤا ئاماژە بەوەش دەکات، بۆیەی ئۆکسێنەر ڕێژەیەکی زۆر ئامۆنیای تێدایە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەستیاری و هەوکردنی پێست. ئەم هەستیارییە لەشێوەی خوران و قڵیشان و سووربوونەوەی پێستدا دەردەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە