
ڤلادیمێر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەرۆغان، وێنە: VOA
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا نزیکەی دوو ساڵە گەشتەکەی بۆ ئەنقەرە دوادەخات، بەهۆی ئەوەی دەیەوێت بە فڕۆکەی جەنگی گەشت بۆ وڵاتەکە بکات.
وێنە گەورەکە: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بڕیاربوو لە هەفتەی یەکەمی مانگی 10ـی ئەم ساڵ سەردانی تورکیا بکات، خواستی تایبەتی ئەو ئەوەیە بە فڕۆکەی جەنگی ڕووسی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
چی ڕوودەدات: پێش سەردانەکەی پووتین بۆ تورکیا، مۆسکۆ خواستی ئەوەی نیشانداوە کە سەرۆکی وڵاتەکەی بە فڕۆکەی جەنگی ڕووسی سەردانی تورکیا بکات، بەڵام ئەوە پرسێکی ئالۆزە بەهۆی بوونی سیستمی پاتریۆتی ناتۆ لەو ناوچەیە کە دەبێتەهۆی دیاریکردنی بە فڕۆکەی دوژمن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامبوونی تورکیا لە ناتۆ کاریگەری لەسەر کاتی سەردانەکەی پووتین دبێت بۆ ئەو وڵاتە بەهۆی ئەو داواکارییە نائاسایی ڕووسیا.
باکگراوەند: پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەو دوو وڵاتە لە چەندین بواری جیاوازدایە:- کەرتی وزە، بازرگانی، گەشتیاری، هەروەها پرسی تاتوێی دامەزراندنی غاز لە ڕۆژئاوای تورکیا مژاری گەرمی نێوان هەردوو لایە، کۆتا سەردانی پووتین بۆ ئەنقەرە ساڵی 2014 بوو.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات