
بەکتریای ڤایبریۆ دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا
ئاڤا نیوز
سێ تووشبووی کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران، تەندروستیی قەزاکە هۆشداریی بە هاووڵاتیانی سنوورەکە دەدات ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕەچاوبکەن.
لێدوانی فەرمی: هاوکار عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی گشتیی کۆیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سێ تووشبووی کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکراون، یەکێکیان لە قەزای کۆیە، دووانی دیکەش لە ناحیەی تەقتەقن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داوا لە هاووڵاتیانی سنووری قەزاکە دەکرێت ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەباشی جێبەجێ بکەن، لەوانە؛ پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆبەدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو. لەکاتی هەر سکچوونێکی تووندیشدا سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
ئەمەش بزانە: بەئامانجی دوورکەوتنەوە لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە و نەخۆشییە گوازراوەکان، پاڵپشت بە بڕیاری بەشی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە، بڕیار دراوە بە قەدەغەکردنی دانانی (هەموو جۆرە سەوزە و ماستاو و شەربەتێک) لە تەواوی خواردنگە و چێشتخانەکان.
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوو، لە سلێمانی هەشت تووشبووی پەتای کۆلێرا تۆمارکران، هاوکات لە کەلار و کفری دوو تووشبووی دیکە تۆمارکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران