پەرلەمانتارێکی حیزبوڵڵا: ئیسرائیل باجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 ئەیلوول

ئیبراهیم موسەوی - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی لوبنان دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل و دەشڵێ دەبێت باجی ئەو هێرشە بدات، هاوکات حەماسیش لەلایەن خۆیەوە هێرشەکە سەرکۆنە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە هەزاران چەکداری ئەو حیزبە برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم موسەوی، پەرلەمانتاری حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل باجی تاوانەکەی دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد، "دوژمن هەزاران هاووڵاتی سڤیلی لوبنانی کردە ئامانج نەک تەنیا چەکدارانی مقاوەمە".
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی "حەماس" هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان بە تەقاندنەوەی ئامێرە پەیوەندییەکان کە ئەندامانی حیزبوڵڵای کردە ئامانج، سەرۆکۆنە دەکات و ڕایدەگەیێنێت: "دەستدرێژییەکە جیاوازی لە نێوان خەڵکی مەدەنی و چەکدارانی مقاوەمە نەکردووە".
قووڵتر: حەماس ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە "تاوانێکە کە سەرپێچیی هەموو یاسا و داب و نەریتەکان دەکات و حکومەتی ئیسرائیل دەبێت تەواوی بەرپرسیاریێتی کاردانەوەکانی ئەو تاوانە هەڵبگرێت".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون