سی ئێن ئێن: دوو لایەنی ئیسرائیلی لەپشت تەقینەوەکانی لوبنانن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئەیلوول

پەیجەرفۆن، ئەو ئامێرەی لە لوبنان تەقییەوە
ئاڤا نیوز
ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، هەرچەندە ئیسرائیل بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام هەردوو دەزگای هەواڵگریی مۆساد و سوپای ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەکانی دوێنێی لوبنانەوە بوون.
وێنە گەورەکە: دوێنێ هەزاران ئامێری بێتەلی دەست ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان تەقینەوە و لە ئەنجامیشدا نۆ کەس کوژران، 2800 کەسیش برینداربوون کە برینی 200 کەسیان سەختە، تەقینەوەکانیش کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدواداهات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو تەقینەوانە کە ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنانی بەئامانج گرت، دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان دەزگای مۆساد و سوپای ئیسرائیل بووە، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەسەر پەیوەندی ئیسرائیل بە تەقینەوەکان بخاتەڕوو.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە گومانمان لەوە نییە کە ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندییەوە بووە، ئێمە بەتەواوەتی لەوە دڵنیاین، بۆیەش سیناریۆکانی وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوە لای مقاوەمە دەبێت و بەدڵنیاییەوە وەڵام دەدرێتەوە".
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات