
وێنە .. وەزارەتی کار و کاروباری عێراق - ئاژانسی هەواڵی عێراقی
ئاڤا نیوز
وێڕای ئەوەی یاسای هەمواركراوی چاودێریی كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دوای ئەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر دا، دواتر لە 3-6-2024 لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوکرایەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕگەیەكی ئەو یاسایە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیڕۆكه سهرهكییهكه: پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 15-4-2024 دەنگی لەسەر یاسای هەموارکراوی چاودێریی كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دا، گرنگترین بڕگەکانی یاساکە زیادکردنی مووچەی ئەو توێژەیە لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: عەممار موسا، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی چاکسازی لە دەستەی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بەئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی تەرخاننەکردنی بودجەی پێویست لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تا ئێستا پڕۆژە یاساکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا بە شێوەیەکی پاشەکشەیی سەرجەم مووچەکانیان بەیەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
لهلایهكی دیكهوه: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، داوا لە ئەنجوومەنی ئابووری عێراق دەکات ناوی نزیكەی 17 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت تۆماربکرێت کەپێشتر تۆمارنەکراون، بۆئەوەی هاوشێوەی هاوتاكانیان لە عێراق مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: لەهەمواری یاساکەدا تەمەنی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە 18 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ کەمکرایەوە، هاوکات چاودێریی کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆیان هەیە مووچەیەکی دیکە وەربگرن، جگە لەمووچەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە