
دیمەنی سێ شوێنی نزیک لە یەک کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومان کراون، وێنە سکای نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، لە ڕێگەی دەیان فڕۆکەی جەنگییەوە 150 شوێنیان لە لوبنان بۆردوومان کردوون.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان کە بەهۆی شەڕی غەززەوە هەڵگیرسا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە فراوانبووندایە، وڵاتانیش هۆشداری دەدەن شەڕەکە زیاتر فراوانبێت.
لێدوانی فەرمی: دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 150 هێرشییان کردوونەتە سەر بنکە و پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
هۆکارە زانراوەکان: هاگار دەڵێت زانیارییان هەبووە حیزبوڵڵا مووشەکی کرووزی دوورمەودا و مامناوەندی هەیە، لەنێو خانووی مەدەنی حەشاری داون و نیازی هێرشیان هەبووە، بەنیازەکەیان زانیوە و پێشوەختە ئەو ناوچانەیان دەستنیشان کردوون و دواتر بۆردوومانیان کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: "شەڕێکی کراوە لەئارادایە، چونکە پێدەچێت هەردوولایەن بەرەو شەڕی سەرتاسەری نزیکتر ببنەوە".
زیانە گیانییەکان: هەرچەندە ئامارێکی ورد بەردەست نییە، بەڵام میدیاکان ئاماژە بە ژمارەیەک کوژرا و دەیان بریندار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات