دیمەنی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە مووشەکەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، وێنە: NPR
ئاڤا نیوز
لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 100 کەس کوژراون و زیاتر لە 400 کەسیش بریندار بوون. کەرتی تەندروستیی وڵاتەکە خراپە و پێویستی بە دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەیە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، لە ئەنجامیشدا دەیان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی تایبەت: وەزارەتی تەندروستی لوبنان بۆ ئاڤا نیوز دوایین ئاماری زیانە گیانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر باشووری وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، تەنیا لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆ 100 کەس کوژراون و زیاتر لە 400 کەسیش بریندارن، لەنێو کوژراو و برینداراندا ژن و منداڵ و کارمەندانی تیمی فریاگوزاری تەندروستیی هەیە .
خاڵی نەرێنی: کەرتی تەندروستی لوبنان خراپە و پێویستی زۆری بە دەرمان و هاوکاریی تەندروستی هەیە.
باکگراوند: سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دەیان فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی چڕی کردە سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 شوێنی بۆردوومان کردوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون