سوپای پاسداران دەستگیرکردنی ژمارەیەک سیخوڕی ئیسرائیل ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 ئەیلوول

دوو سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران ، وێنە: ispionline
ئاڤا نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیێنێ، 12 سیخوڕ و هاوكاری ئیسرائیلیان لە شەش پارێزگای ئێران دەستگیر کردوون.
وێنە گەورەکە: فراوانبوونی جەنگی غەززە و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری زۆری لەسەر ناوخۆی ئێران دروستکردووە، ئەو وڵاتە لەترسی هێرشی ئیسرائیل لە ناوخۆدا ڕێککارە ئەمنییەکانی تووند کردوون.
راگەیێنراوی فەرمی: سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: "توانیمان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شەش شار 12 گومانلێکراو بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر بکەین".
زانیاریی زیاتر: ئێران لەلایەن ئەمریکاوە تێبینی زۆری لەسەرە لە بابەتی پشتیوانیکردنی تیرۆر، مەزندە دەکرێت ئەو وڵاتە ساڵانە 70 بۆ 100 ملیۆن دۆلار لە پشتیوانی حەماس و گرووپەکانی دژ بە ئیسرائیل خەرج بکات.
باکگراوند: پێشتر ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس کە کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ بەهۆی هێرشی ئیسرائیل لە تاران کوژرا، لە چاوپێكەوتنێکی کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاندبوو، ساڵانە بزووتنەوەکەیان 70 ملیۆن دۆلار لە ئێران وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات