
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەری، وێنە: samaa
ئاڤا نیوز
هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت تا ڕۆژی چوارشەممە ڕاگرتووە، ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا پەرەی سەندووە، ئیسرائیل لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەچڕی بۆردومانی لوبنانی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی قەتەری ڕایگەیاندووە: بەهۆی دۆخی ئێستای لوبنان، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری و گەڕانەوەی تا ڕۆژی 25-9 بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
چی ڕوویدا؟: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ڕۆژی دووشەممە لانیکەم 492 کەس کوژراون و زیاتر لە 1200 کەسیش برینداربوون لەناو کوژراوەکانیشدا لانیکەم 35 یان منداڵ بوون.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو هێڵی ئاسمانی قەتەر بەکارهێنان و هەڵگرتنی ئامێری پەیجەر و واکی تۆکی لە گەشتەکانی بۆ بەیرووت قەدەغەکرد، دوای ئەوەی ئەو ئامێرانە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 37 کەس کوژران و هەزاران کەسیش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات