
هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی لوبنان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 558 هاووڵاتی لوبنانی بەهۆی هێرشی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل دەستی بەهێرشێکی چر بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان کردووە وەکو وڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە چەکدارییەکانی ئەو گرووپە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، هەزارانیش بریندار بوون و دەیان هەزارایش ئاوارە بوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل، لانیکەم 558 کەس کوژران کە 50 منداڵ و 94 ژن بوون و زیاتر لە هەزار و 835 کەسیش برینداربوون کە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنین.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئێمە هێرشەکانمان لە لوبنان قووڵتر دەکەینەوە، لێکەوتەی ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبێت تا بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان بەردەوام دەبین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەینی ڕابردوو، ئیسرائیل ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان کردە ئامانج کە لە دوای فواد شوکر، دووەم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە کە لە هێرشی ئاسمانیدا دەکوژرێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات