
کێڵگەی نەوتی شرناخ لە باکووری کوردستان، وێنە: dailysabah
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەردانێکی بۆ شرناخی باکووری کوردستان باس لە بەردەوامی پڕۆسەی گەڕان بۆ کێڵگە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیە دەکات بە ئامانجی ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە دووربخەنەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ژێرخان و وزەی تورکیا لە کێڵگەی نەوتی گابار لە شرناخی باکووری کوردستان پڕۆسەی گەڕانی بۆ کێڵگە نەوتییەکان زیاتر کردووە، بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە لەو ناوچەیە چالاکییان هەیە کەمتر توانراوە وەبەرهێنان لەو کێلگەی نەوتییانەدا بکرێت.
لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: "خەڵكی شرناخ بەهۆی پەکەکەوە نەهامەتی زۆریان بینیوە، ناوچەکە دەبێت لە ڕووی ئەمنییەوە پارێزراوبێت و ببێتە هێڵێکی بازرگانی گرنگی تورکیا، هیچ گومانتان نەبێت لەوەی شرناخ گەشە دەکات و دەبێت بە ئەستێرەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکەدا".
ژمارەکان وا دەڵێن: ڕۆژانە لە کێڵگەی نەوتی گابار 47 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، کە ڕێژەی 40٪ی بەرهەمهێنانی نەوتی تێپەڕاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: گولەر، باسی گرنگی دەروازەی سنووری خابوور لە سلۆپی کرد و گوتی: سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە بەو پێیەی دەروازەیەکی سنوورییە کە بەڕووی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێتەوە، هەروەها دروستکردنی ڕێگای پەیوەندییەکانی شرناخ لەگەڵ قەزاکان و پارێزگاکانی دەوروبەری لە ئێستادا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون