
وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە بەریتانیا
ئاڤا نیوز
هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان کراوەتە سەر تۆڕەکانی وای فای گەورەترین وێستگەکانی شەمەندەفەر لە بەریتانیا.
وێنە گەورەکە: سەرنشینانی 20 وێستگەی شەمەندەفەر لە چەند شارێکی بەریتانیا بەنیازبوون ئێوارەی چوارشەممە، بە وای فای گشتی ببەسترێنەوە، ڕووبەڕووی شاشەیەک بوونەتەوە لەسەری نووسرابوو "ئێمە تۆمان خۆش دەوێت ئەوروپا".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسانی گواستنەوە و پۆلیسی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە، ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێکی ئاسایشی ئینتەرنێت دەکەن کە کاریگەریی لەسەر تۆڕی وای فای گشتی لە گەورەترین وێستگەکانی شەمەندەفەر هەبووە.
ڕاشیگەیاند، ئینتەرنێتی گشتی لەو وێستگانە پچڕاوە، پۆلیسی بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.
ئەوەش بزانە: ئەو وێستگانەی ڕووبەڕووی ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییە بوونەتەوە، لەوانە: پیکادیلی مانچستەر و نیو ستریت بێرمینگهام و 11 تێرمینالی لەندەن.
باکگراوند: ئەمە یەکەمین جار نییە لەندەن ڕووبەڕووی هێرشێکی لەمجۆرە ببێتەوە، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا، هێرشێکی ئەلیکترۆنی سیستمی گواستنەوەی لەندەنی کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆری لێدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە