
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، وێنە؛ سی بی سی
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ بەڵێن دەدات، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا سکاڵا لەسەر گووگڵ تۆماربکات، چونکە بە وتەی خۆی تەنیا " بابەتی خراپ"ـی لەسەر بڵاوەدەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس" کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، کۆمپانیای گووگڵ تۆمەتبار دەکات بەوەی بەردەوام بابەتی نەرێنی لەسەر ئەو بڵاو دەکەنەوە و لەبەرامبەردا بابەتی ئەرێنی لەسەر کامالا هاریسی ڕکابەری بڵاودەکەنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆنالد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس" نووسیوویەتی،"ئەوە ڕوونبووەتەوە کە گووگڵ بەشێوەیەکی نایاسایی جۆرە سیستمێکی بەرکارهێناوە بۆ ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتی خراپ لەسەر من و بەمەبەست ئەو کارە دەکرێت، لەهەمان کاتدا تەنیا بابەتی باش و ئەرێنی لەسەر کامالا هاریس بڵاودەکەنەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ داوا لە وەزارەتی دادی وڵاتەکەی دەکات، دەستوەردان لەسەر ئەو بابەتە بکات، چونکە ئەگەر هیچ کەسێک گوگڵ ڕانەگرێت ئەوا لەکاتی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا لە بەرزترین ئاست لێپێچینەوە لە گووگڵ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە