
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان. وێنە؛ میدیاکانی لوبنان
ئاڤا نیوز
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە 13 گەشتی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت هەڵوەشاونەتەوە یان دواخراون.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێ هەینیەوە، بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسڕۆڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، بارگرژییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر بوون و ئاستەنگ بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە دروست بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لەبارەی گەشتەکانی ئەمڕۆ بڵاویکردوونەتەوە، لە کاتژمێر 1:30ـی دوانیوەڕۆوە حەوت گەشت دواخراون و چوار گەشتیش هەڵوەشاونەتەوە، لەهەمان کاتدا هیچ گەشتێک نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوار گەشتی هەڵوەشاوە لە عێراق بووە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتەکانی عێراق بۆ لوبنان لە دوێنێ شەوەوە، حەوت گەشتەکەی دیکە کە دواخراون گەشتی هەریەکە لە وڵاتەکانی سعوودیە، ئەرمینیا، ئیتاڵیا، سویسرا، بەڵجیکا و ئەڵمانیا بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات