حیزبوڵڵا: تەرمی حەسەن نەسڕوڵڵا لە کەربەلا بە خاک ناسپێردرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 ئەیلوول

حەسەن نەسروڵڵا- ئەمینداری کۆچکردووی حیزبوڵڵا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت تەرمی حەسەن نەسڕوڵڵا لە تەنیشت "باپیرەی ئیمام حوسێن" لە کەربەلا بەخاک دەسپێردرێت، بەڵام حیزبوڵڵا ڕەتیدەکاتەوە لە عێراق بە خاک بسپێردرێت.
وێنە گەورەکە: دواى دوو ڕۆژ لە کوژرانى، یەکشەممە 29-9-2024 تەرمى حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەژێر دار و پەردووى ڕووخاوى ئەو باڵەخانەیە دەرهێنرا کە ئیسرائیل لە ناوچەی باشووری لوبنان تێیدا کردیە ئامانج.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەبدولئەمیر تعێبان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی "X" ڕایگەیاند: "تەرمی شەهید حەسەن نەسڕوڵڵا لە تەنیشت باپیرەی ئیمام حوسێن لە کەربەلای پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت".
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەک لە حیزبوڵڵا لە لێدوانێکدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "هەواڵی ناشتنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵڵا لە کەربەلا لە نزیک مەزارگەی ئیمام حوسێن ڕاست نییە" و جەختی لەوە کردەوە "تا ئێستا هیچ شتێک لەبارەی ناشتن و ڕێوەڕەسمی دیاری نەکراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 28-9-2024، سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێکیش حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەکەیانی پشتڕاست کردەوە.
ئەمەش بزانە: ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لە زارى چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند: جەستەی حەسەن نەسڕوڵڵا هیچ برینێکی پێوە نەبووە، وادیارە هۆکاری مردنەکەی بەهۆی شۆکەوە بووە لە ئەنجامی بەرزیی دەنگی ئەو بۆمبەی ئاراستەی شوێنەکە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات