
هاشم سەفیەدین، ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵا
ئاڤا نیوز
دوای دوو ڕۆژ لە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەنجوومەنی شورای حیزبکە هاشم سەفیەدینی بەشێوەیەکی نافەرمی وەک ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا هەڵبژاردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 28-9-2024، سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێکیش حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەکەیانی پشتڕاست کردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەک بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیە ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەنجوومەنی شورای حیزبوڵڵا هاشم سەفیەدینی وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژاردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاشم سەفیەدین، ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵا لە پێشەنگی لیستی ئەو کەسانە دێ کە ببێتە جێنشینی نەسروڵڵا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل زۆرینەی سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبەی کوشتووە.
ئەمەش بزانە: پێگەی هاشم سەفییەدین لەناو حیزبوڵڵا دا، بە هۆی پەیوەندییە نزیکەکانی بووە لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران، بەو پێیەی لە قوم خوێندوویەتی و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاران پەیوەندیی نزیکیی هەبووە، هاوکات کوڕەکەی لەگەڵ کچی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، هاوسەرگیریی کردووە، ئەمەش وایکرد ببێتە جێگرەوەیەکی بەهێز بۆ سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا لە دوای حەسەن نەسروڵڵا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون