هۆشیار زێباری: کاتی ئەوەیە دانایانی لوبنان کار بۆ دەوڵەتێکی نیشتیمانی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 ئەیلوول

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی لوبنان، ئێستا کاتی ئەوەیە دانایانی ئەو وڵاتە پێکەوە کاربکەن بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی نیشتیمانی و دیموکراسی کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات.
وێنە گەورەکە: دواى دوو ڕۆژ لە کوژرانى حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا و گرووپەکانی نزیکی ئێران بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەنەنات مووشەکی بالیستیکیشەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتیی ئێکس لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای رووداوە دڵتەزێنەکانی لوبنان و تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا و هەڵوەشاندنەوەی بنەڕەتی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا و کۆنتڕۆڵەکانی بەسەر دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، ئێستا کاتی ئەوەیە دانایان و خاوەن عەقڵەکانی لوبنان لە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکان، کار بکەن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر ڕەشنوسێک بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی نیشتیمانی و دیموکراسی کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات، ئەوەش دەرفەتێکە بۆ ڕزگاری و ئاشتیی".
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون