حیزبوڵڵای لوبنان پەیامێک ئاڕاستەی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی کۆبوونەوەی جەماوەری لایەنگرانی حیزبوڵڵا لە عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئاگادار دەکاتەوە لەم کاتەدا پێویستی بە ناردنی چەکدار بۆ لوبنان نییە، حیزبەکە خۆی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی وشکانی ئیسرائیلی هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 2024-10-01، ئیسرائیل لە هێرشێکی زەمینیدا سنوورەکانی باشووری لوبنانی بڕی و چووە ناو ئەو وڵاتە، ئەمەش دەبێتە یەکەم هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ ناو لوبنان دوای ساڵی 2006.
لێدوانی فەرمی: عەباس زەیدی، سەرکردە لە کەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی فراوان بکاتەسەر لوبنان ئەوانیش لە چەند کاتژمێرێکدا دەگەنە بەرەی پێشەوەی شەڕ، بەڵام حیزبوڵڵای لوبنان دڵنیایی پێداون کە لەم کاتەدا و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل پێویستیی بە ناردنی چەکدار نییە.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە بزوتنەوەی ئەنساڕوڵڵا ئەوفیا ئاشکرای دەکات کە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هاوکاری حیزبوڵڵای لوبنان، هەر کاتێک داواشیان لێبکرێت ڕاستەوخۆ گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بەهەموو شێوەیەک هاوکاریی حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.
ئەوەش بزانە: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، کەتائیبی حیزبوڵڵا ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی 100 هەزار چەکداری بۆ پاڵپشتی حیزبوڵڵا ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات